Telegram Web Link
ئەگەرچی دژ بە پیلان و دەهۆ بوو
ئەوەی کردی هەموو داو و درۆ بوو

دەبێ تاوانی نامەردی بچێژێ
ئەگەر رۆژێکی کوردم سەربەخۆ بوو

تینوو کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
تا که ظالم بر وطن چنگ میزند
تار ظلمت بر سرایش میتند

خور آزادی نتابد بر وطن
بر فرشته دیو حکومت میکند


تینوو کوکەای


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Forwarded from اتچ بات
ژن

هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

بە دەنگی محەمەدی نادری


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Audio
https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0

هۆنراوه
#تینووکۆکەیی

بە دەنگی محەمەدی نادری




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
سپاس بۆ مامۆستا قادری مەعڕوفی
بۆ دیاری بە نرخی


🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
شنو حرفم عزیزم گر به گوشید
ز بهر حریّت باید بکوشید

ببینی در بلادت ظلم وبیداد
بمیری ونمانی گر خموشید


تینوو کوکەای



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
ئەگەر بێی


لە شاری مەش بەهار دادێ ئەگەر بێی
بە پێشوازت گەدا و شا دێ ئەگەر بێی

خەمی دەوران سریوەی لێ بڕیوم
لەگەڵ جەوریش دڵم ڕادێ ئەگەر بێی

ئەگەر چی شادی ماڵی مەی نەزانی
چلون حەز بیهەوێ وا دێ ئەگەر بێی

که قاقڕ بوو زەوی هەستم بە بێ تۆ
نمەی باران لەگەڵ با دێ ئەگەر بێی

ئەرێ هۆ ناخودای گەمیەی ئەوینم
بزەی شیرینی زەریا دێ ئەگەر بێی

که شێعری تەڕ چرۆ نادا لە هەستم
وشەش هاوشانی سەروا دێ ئەگەر بێی

مەلی تینووی هەواری دڵگرانیم
شەپۆلی سەوزی قاقا دێ ئەگەر بێی


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍃
@auoobahmaditinoo
سەربازی وەتەن


نیشتمان سروەی شەماڵی تۆ لە لەش ئاژین دەکەم
گوڵوشەی شێعری یەقینی خۆم بە تۆ پڕ تین دەکەم


شەرته سەربازی گڵ و خۆڵی ئەتۆبم تا هەبم
ڕوو بە هەردت ئەسپی مەستی هەستی هەڵبەست زین دەکەم

دەبنە فیشەک خشتەخشتەی شێعری پیرۆزی ڕقم
تا نەیاری گەل بە شێعری ئاگرین نەفرین دەکەم

گەر بەهاری سەربەخۆیی بێتە دی و سەربەست بژیم
تف لە چاوی دوژمنی سەرشێتی دڵ پڕکین دەکەم

ژینی شار هەر قاروقیژ و پڕ لە ڕەنج و دووکەڵە
ڕوو لە دەشت و شاخ و کێوی سەرکەشی بەفرین دەکەم

شەرتە وەک وەرزێڕی ماندوو کۆڵ نەدەم ساتێ له ژین
تا کوڵووکۆی باغی ئاواتم بە باران شین دەکەم

ڕۆژی جەژنی سەربەخۆیی تۆش دەزانی چی دەکەم
نوێژی شوکرانەم لە خاک و زێدەکەی هەرسین دەکەم

گەر تەمەن مەودا بدا و ئاواتی #تینوو بێتە دی
حەز لە کیژی سەربزێوی ڕووگەشی نەرمین دەکەم


تینوو کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
وەرە


وەرە جارێ به وشەی نەرم و نیان بمدوێنە
وەرە بسکی غەزەلی تەڕ بە بزەت دابێنە

وەرە هاوڕازی دڵ و شازی دڵی بێگەردم
وەرە ئەی سۆزی ئەوین ڕازی دڵی ئاوێنە

وەرە ڕاماڵە لە دڵ ژەنگی شەوانی دووری
وەرە سۆبەی کەسەری لانکی خەیاڵ ڕاژێنە

وەرە تۆزی خەفتی سەر دڵەکەم ڕاماڵه
وەرە وەک شێعری ئەوین پڕ بە دڵت بمخوێنە

وەرە بڕوانە که کەی باوی غەریبی ماوە
وەرە تاوێ له غەریبی دڵەکەم ڕامێنە

وەرە گریان له گەرووم گیرە وزەی دەرنایه
وەرە تاسەی دڵی #تینوو بە نیگا بشکێنە


شەوی یەڵدایە هەموو ساتی تەمەن,بێ تۆیی
وەرە باغچەی دڵی بێ نازی حەزم داچێنە


تینوو کۆکەیی
#ئەیوب_ئەحمەدی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
کۆتری ئازادی


کۆترە باڵ خوێنینەکەی ئازادی
تۆش بە چەشنی گەلەکەم ناشادی

مەلی خوێنین پەڕوپۆی سەربەستی
گەلی من ژینی دەوێ و سەرمەستی

وەرە بڕوانە مەلی ئەم شارە
نوقمی ژان و کەسەر و ئازارە

دیوتە چۆن خێڵی درۆ و ماریسان
کەوتە گژ گیانی گەلی من دیسان

خوێن پەڵەی داوە لە هەر چوار لاوە
شار بە شاڵاوی خەفەت خنکاوە

بووینە ئاماجی چەک و دەبابە
قەلی ڕووڕەش له ڕەوەز ئەربابه

خێڵی داڵاش لە شەقام بەربوونه
وەرە ڕۆژی عەمەل و ئەزموونە

تەرمی لاوانە له سەر دارانە
بە شەڕوشوورەو گڕ بارانە

شاهەڵوی تیژی ڕەوەز زامارە
بۆیە قەل لەم ڕەوەزە سەردارە

دڵی غەمگینە گەلی بێ نازم
بۆیە بەم حاڵە منیش ناسازم

مەلی خوێنین پەڕوپۆی ناوازەم
گەییە گشت شاری جەهان ئاوازەم

هەلی دەس داوه لە بۆ نەسروتن
تا بە پێی باوەڕی گەل سەرکەوتن


کاتی یەک بوونە هەلی یەکڕەنگی
وەرە بشکێنە کەشی بێدەنگی

گەلی من دەستی لە هەوران ناوە
گەلی من کۆڵی نەدا هەرماوە

گەلی من دەستی لە هەوران دەسوێ
گەلی من تۆوە بە باران دەڕوێ


#تینوو_کۆکەیی



@auoobahmaditinoo

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
https://www.instagram.com/p/CZpAIv7oWbs/?utm_medium=share_sheet
شاری دڵشکاوان



لە شاری تۆ دەڕۆم دڵڕەق کە شاری دڵ شکاوانە
کە دڵداری وئەوین و خۆشەویستی لێرە تاوانە

لە سەر پەیمانی یەکڕەنگی نەماون ئاشقانی زوو
کە غەوری قین دڵانی گرت ئەوەی بێ نرخە ویژدانە


سەفا سەردانی کەس ناکا وەفا تاوێ گوزەر ناکا
لە سەر شووشەی دڵی ئاشق شەرارەی تاڵی بوختانە

له سەر ڕۆحم وتاری تاسەباری نەخشی کێشاوە
له دەیدەی دڵ بە سۆیانم ڕنووی فرمێسک وگریانە

غەوارەن ئاشنا لێمان سەدەی یەکتر نەناسینە
وەفاداری نەما باوی بەلاشە و نرخی هەرزانە

هەناسەی ساردی تەنیاییم لە چاوی شەو فەوارەی دێ
لەسەر ئەم حاڵه ڕا تینوو بە دڵ پابەندی پەیمانە

بەڵێن وا بوو بە پەیمانی ئەوینداری وەفادار بی
دەبێ پابەندی پەیمان بی, شکانی دڵ کە ئاسانە



تینوو کۆکەیی




🍂🍃🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Forwarded from 
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"کوڕی ئازا"
شێعر: ئەیووب ئەحمەدی(تینوو کۆکەیی)
خوێندنەوە و چێکردن : دەریا ئازەرپوور

https://www.tg-me.com/auoobahmaditinoo
گریان چیە؟


ئەو کاتەی کە
دڵپڕ دڵپڕ
دەبی لە خەم
لێوڕێژ دەبی
لە پەژارە
هاواری بێدەنگێکەتە و
هەستی خەستی ماتەمینت
لە دڵتەوه دەگاتە چاو
دەبنە ئەسرین
لە هەوری چاوی پڕ نمت
دەبنە باران
دادەبارێ
تا کوڵووکۆی
دڵی پڕت دابمرکێ و
لە ئازارت کەم بێتەوە



#تینووکۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
❤️@dangimasi
#عشق آتشین
#به‌قلم_ایوب‌احمدی(تینوو)
#اجراماسی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
چم دەکرد



بێژە یەک شەو گەر غەریبی تۆم نەکربا, چم دەکرد؟
چاری دەردی ئەو دڵەی بۆسۆم نەکربا, چم دەکرد؟

ئەو دەمەی قووڕگی خەیاڵی من لە سوێت دەگرێ خەفەت
ئەسری چاوم چەشنی ڕووبار ڕۆم نەکربا چم دەکرد

تاسەباری یەک نیگا بووم و نەبووی بۆمن کەسم
وەک مناڵی بێکەسی ڕۆڕۆم نەکربا,چم دەکرد؟

کەس نەبوو گوێگر ببێ یەک دێڕی شێعرم بژنەوێ
چەشنی شێتی سەرشەقام هۆهۆم نەکربا,چم دەکرد؟

فاڵی بەختی خۆم لەسەر پەخشانە شێعرێک گرتەوە
سەیری شێعری پر وزەی #ئاسۆم نەکربا,چم دەکرد؟

گەر کەسێکت شک نەبرد شازی ئەوینت بێ گوڵێ
خۆم عیلاجی دەردی کاری خۆم نەکربا,چم دەکرد؟

ئەو دەمەی شاری خەیاڵ #تینووی نیگای بارانەتە
سەیری وێنەی یادگاری تۆم نەکربا,چم دەکرد؟


🖊#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from اتچ بات
‍ تەخمیسی‌ #ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو) لە سەر شێعری تاقەداری مامۆستا #ڕەسوڵ_کەریمی(سووتاو)


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂


ساڵی ساڵان مـــــن لە باخم گوڵعوزارێکم هەبوو
سۆنەیەک,گەردن بە خاڵێک,خۆش نیگارێکم هەبوو
خاوەنی مڵکی ئەوین بووم و دیارێڪــــم هەبوو
(سەیری پاییزم مـەکەن, ئەمنیش بەهارێکم هەبوو)
(لەو پەڕی بێ یاوەری دا تەرزە یارێکـــــــــم هەبوو)

ویشکە ڕۆیە تەبعی شیعرم چەشنی کانی کوێرەکەم
دێ بە لەزمە ئەشکی حەسرەت ئاوی تاڵ و سوێرەکەم
چـــــــــۆڵە بێ تۆ نازەنینــــــــم دیمەنی زەنوێرەکەم
(هێرشی هێنا شـــــەوی ڕەش ,بۆیە تۆرا خۆرەکەم)
(لەوشەوەی دا بۆ بەیانی , مــــن قەرارێکم هەبوو)

ئەی خــودای عاشق بە تەنیا هەر ئەتۆی فەریا ڕەسی
وەک هەڵۆ هەر بەرزەفڕ بووم دوور لە ژینی کەرکەسی
نەم دەزانی چــــــــــۆنە دەرد و برک و ژانی بێکەسی
(نێو دڵم گوڵخـــــــــانە بو,پڕبوو لە شەتڵی ئەتڵەسی)
(پڕئەوین و هەست و تاسە, ڕۆژگارێکـــــــــم هەبوو)

چەندە خۆشە خۆشەویستی و کات و باوی عاشقی
تا ببینی خــــــــــــۆشە دونیا هەر بە چاوی عاشقی
چوونە جێــــــــژوانی ئەوین و داو و ڕاوی عاشقی
(نێو دڵم پڕ بوو,لـــــە هەست و تین و تاوی عاشقی)
(پڕ خەنی بووم ئەو زمانەی,مـــن نیگارێکم هەبوو)

تا بمێنم هـــەر بە تاسەی پارەکــــــــــــە و پێرارەکەم
پڕ بەدڵ شێعـــــــر و وتاری بێڪەسی هاوار ئەکەم
چۆڵە بێ تۆ خۆشەویستم ,گشت شەقامی شارەڪەم
(من ڪە گڕکانی ئەوین بووم و خودا بوو یارەڪەم)
(وەڪ مەهـــابادی ئەوین من تاقــــــەدارێکم هەبوو)

شەختەیە و بادی خـــەزانە و با نەبینم مەرگی گوڵ
داخ لە دەست دەردی زەمانە پڕ لە خوێنە جەرگی گوڵ
داخەڪەم وا هەڵوەرینە و دابڕا گـــوڵ بەرگی گوڵ
( دادەپۆشم چــــــــــاوەڪانم,با نەبینم مەرگی دڵ)
(من ڪە "سووتاو"م ,زەمانێکــــی تەوارێکم هەبوو)


🍃🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
سپاس بۆ مامۆستا ئاسوور


🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
کاش که میشد هر دلی را شاد کرد
گە گهی از بینوایی یاد کرد

بر لبی با گل تبسم کاشتن
یا اسیری را ز بند آزاد کرد

تینوو کوکەای


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/28 15:33:14
Back to Top
HTML Embed Code: