Telegram Web Link
ئەوەی دەشکێنێ پەیمانی ئەوینی
ڕەبی سارێژ نەبێ زام و برینی

ئەوەی دوو دڵ دەکا لێک بۆ هەمیشه
دەمێ خۆشی نەبینێ قەت لە ژینی


تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
کە نەمتوانی سەرم پێشکێشی ڕێتان کەم ببوورن
دڵی کەیلم هەوار و فەڕشی پێتان کەم ببوورن

ئەوانەی بوونه رێبواری هەتاو و ڕووحی ئامانج
لە کاتی کۆچ بەرەو خۆرا بەڕێتان کەم ببوورن


تینوو کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
شرۆڤەی باران


با شرۆڤەی نمنمەی باران بکەین
شەرحی حاڵی دڵ برینداران بکەین

گەردی سەر شووشەی دڵان بسڕینەوه
کورتە باسێکیش له خەمباران بکەین

کۆسپەکانی ڕێی ئەوین با لابەرین
شەونشینی ماڵی زاماران بکەین

گەردی سەردڵ ڕابماڵین,کورتە ژین
ئاوپڕیشکێنی دڵی یاران بکەین

تۆزتەکێن کەین تۆزی بوغزی ژوورەکان
چاری کارێ بۆ ئەوینداران بکەین

پێ لەسەر گوڵ دانەنێین و نەیڕنین
تەرکی کاری نابەجێی جاران بکەین

با بزەی شیرین بچێژن لێوەکان
پاڵوپشتی کاری دڵداران بکەین

تا دڵی تینووی ئەوین پاراو دەبێ
چاوی بارانێ لە گوڵزاران بکەین



#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
شاری هێڕت



لە ژێر دەستی سەرۆکی هیچ نەدیوان
لە ژێر یاسای پڕوپووچێ له دیوان

بە قەمچی خەم خەڵک تاساوی مەرگە
دەدەن بڕیاری سێدارەی هەتیوان

لە سەر سفرەی هەژارن میر و قازی
بە حوکمی نالەباری بوونە میوان

خەڵک وێڵی لەتی نانی ژەمێکە
ئەوان وێڵن بە دووی لەچکەی چەتیوان

بە باڕووت و تفەنگ و تۆپ و موشەک
دەدەن ماڵی نەداری بێ بژیوان

ئەوەی ساڵێک هەژار پێی ڕادەبێرێ
کەچی نابێتە نانی یەک ژەمی وان

خودا ماڵ و بشێوێنێ بە جارێ
کە ناترسن لە ئاهی ڕەنگ پەڕیوان

دز و دارۆغە هەر دوک هاومەڕامن
نەبوون ساتێ لە تاڵانێ پەژیوان

بەرە و مەرگی دەبینم حاڵی مەوتەن
بە بیرۆکە و بە مەغزی بۆگەنیوان

چەمی تینووی وەتەن خوێنینە خوێنین
کە ئەسرم گەییە تاڵاوی مەریوان


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
شاخەوان

پێشکەشە بە ڕووحی پاکی شاخەوانان و بەرزەفڕانی نیشتمان



پرسەنامەی شاخە بۆ هاوڕێی هەتاو
تۆ لە دڵمای گەرچی ناتبینم بە چاو

شاخەوانن پاسەوانی گوڵ دەکەن
گوڵ دەدێرن گوڵ دەچێنن هەر شەقاو

تا ئەوان فێربوون لە بەرزی سەربکەن
خۆنەویستی و کوڵنەدانیش بوو بەباو

کێ دەڵێ تۆ کۆڵدەدەی بۆ مردنێ
تۆ کە هێمای کۆڵنەدانی شۆڕەلاو

تۆ لە گڕکانی چیا پەروەردەبووی
هەڵقوڵاوی تۆ لە ڕووحی سەد شەتاو

بۆ ئەوانەی چاوەڕوانی مەرگی تۆن
پێی بڵێن قەت نامری بیدەن لە قاو

نامرێ هەرکەس ئەوینداری گەلە
یادی تۆ هەرمانە هەرمان بەرزەناو

با دڵی تینووم لە ژێر پێڵاوەکەت
کاتی ماندوویی لەشت بیکەم بەئاو


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
سپاس بۆ مامۆستا ئاسوور بۆ دیاری بە نرخی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ئەرێ هۆ دیدەمەستی ئاسمانی
زوڵاڵی چەشنی ئاوی ڕوونی کانی

لە پەڕتووک و پەڕەی چاو و برۆتا
دەخوێنم من حەدیسی مێهرەبانی


تینوو کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
لەخۆتانم


لەخۆتانم
لاوی شەیدای نیشتمانم
هەڵکەوتووی مەڵبەندی کوردم
تێکۆشەری کوردستانم
پاتۆڵ لەبەر کورد زمانم
پێشکێشی ڕێبازی ئێوە
ڕووح و گیانم

گەر قازانجم نیە بۆتان
نابمە زیادی لە سەردەستان
نادەم زەرەر لە مەبەستان
مەمفرۆشن
بە بێگانە




#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from اتچ بات
هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

به دەنگی
بە سۆزی ئەمیر محەمەدنەژاد


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
عشق آتشین



تو همان عشقی که در جانم نهانت کردەام
بهر عشق آتشینم جاودانت کردەام

در هوای هر نفس میبویمت با جان و دل
در هوای بیقراری نوش جانت کردەام

تا ابد با من بمان ای شور و شوق عاشقی
بهر عشق جاودانی من نشانت کردەام

جان طلب کن تا کنم جانم فدای ناز تو
جان غلام قلب پاک و مهربانت کردەام

در ره عشقت به شکر بودنت هر روز و شب
سجده بر آن خاک پاک آستانت کردەام

چون عطا کردی به من آن مەجبینم ای خدا
روز و شب من رو به سوی آسمانت کردەام


ایوب احمدی (تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
بۆ ڕووڕەشان


قەت بە سەولەی دەرکی خان نابن بە ماڵ
هەر حەپەی نانێک دەکەن چەشنی گەماڵ

ڕووڕەشیتان پێدەمێنێ داکەون
بۆ لە دەرکی ماڵی خۆتان ناکەون

کلکەسووتەی چی دەکەی بۆ دوژمنت؟
لێی تەنیوی دەرک و بان و قوژبنت

قوڕبەسەرتان کۆیلەیی بۆ کێ دەکەن؟
ڕۆژی مەش دێ ئەی پەنا بۆ کێ دەبەن؟

هەر ڕیاکاری لەبۆ نانێک دەکەن
کلکەسووتەی دەرکی هەر خانێک دەکەن

نیشتمان و دا بەچەند دەی پێم بڵێن؟
تا له مێژوو ببنە پەند دەی پێم بڵێن

کوا حەیاتان ماوە تا پێی رابرن
ڕۆژی تۆڵەش هەر دەگا خۆناگرن

بۆ فرۆشی نیشتمان و حازرن
ئابڕووتان بۆ نەما بۆ نامرن؟؟



تینوو کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#ژینا_ئەمینی
#ژینای_نیشتمان
#مهسا_امینی

کۆچی هەتاو


بۆ هەواڵی کۆچی ژینا دڵ بە ژان و پڕ خەمە
خاکەکەم لێوڕێژی دەرد و ئاسمان غەرقی تەمە


کیژی واڵا لەچکەکەت ئاڵایە ئاڵای ڕاپەڕین
کەی ڕەوایە شین بگێڕین لابەرن ئەو ماتەمە

تۆ دەزانی پرچەکانت بوونە هێمای شۆڕشێک
باوەشێنی سکڵی سووری پێدەکەن بەو پەرچەمە

تۆ لە مێژوو بوویە چەقڵی چاوی کوێری دوژمنان
ناوی بەرزت ناوەڕۆک و بانگەوازی سەردەمە

گۆڕەکەت کەعبەی نیازی عاشقانی نیشتمان
خاکی گۆڕت بۆ برینی دڵ بەسۆیان مەڵحەمە

داکەون تاریک پەرەستانی دڕندەی دژ بە نوور
خۆر که دیلی داوی شەو بێ تا ئەبەد زۆر ئەستەمە


چاوی تینوو ڕوو بە ئاسۆی ڕوونی هیوا ماوە هەر
سەر بە فیدای ناوی بەرزی نیشتمان گەرچی کەمه


#ئەیوب_ئەحمەدی
تینوو کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
خودا چەن بێخەیاڵی ژینی تاڵی
ئەرێ ڕوحمت نەما یا بێهەواڵی؟

خودا پانتای زەویت گۆڕی فەقیرە
هەتا کەنگێ سەبووری و بێخەیاڵی؟


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM

"کۆچی هه‌تاو"
شێعر: ئه‌یووب ئه‌حمه‌دی تینوو(کۆکه‌یی)
خوێندنه‌وه‌ و چێکردن:دەریا ئازەرپوور

#ژینا_ئەمینی
#ژن
#ژیان

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
هۆهۆ ملهوڕ
هۆهۆ زاڵم
دڵخۆش مەبە بە کوشتنم
ناتوێمەوە

من قەقنووسم
گەر بسووتێم
ببمە قەقنەس
لە خۆڵەمێشی جەستەما
زۆر بەهێزتر دەڕوێمەوه



#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍃🍂
@auoobahmaditinoo
چکاوکها
#زن

چکاوکها که بال و پر گشودند
غبار شیشە دل را زدودند

چکاوکها ستم را بر نتابند
زظلم و جور دوران در عذابند

چکاوکها پر پرواز گشودند
شهادت را به کل معنا نمودند

سرودند و نوشتن مشق رندی
نمادند و نماد سربلندی

نوشتن زنده باد میهن پرستی
نوشتن نامشان بر لوح هستی

چکاوکها به خون آغشته گشتند
چکاوکها به خون خود نوشتند

نوشتن ما غمی در سینه داریم
نوشتن ما نمادی در بهاریم

اگر چە خود زجان خود گذشتن
نمیمیرند و مرغی از بهشتن

نوشتن زن نوشتن زندگانی
که آزادی بماند جاودانی


ایوب احمدی (تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Zan-nasimava-tinoo
چکاوکها

شعر
ایوب احمدی
#تینوو_کۆکەیی


دکلمە
بانو نسیم حاجی حسنی

#زن
#زندگی
#آزادی


@danginasim



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
از آن روزی
که دخترم
غریبانه سفر کرد و
زنده برنگشت

تمام پرستوهای جهان
بە وقت کوچ
عاشقانه
نام او را صدا میزنند


تینوو کوکەای

#ژینا_ئەمینی
#مهسا_امینی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
مردمان سرزمینم خستەاند
در قفس گیریم و در را بستەاند

بوی جوی خون می آید ز شهر
شاپرکها را بە رگبار بستەاند


تینوو کوکەای


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
2024/09/29 20:21:05
Back to Top
HTML Embed Code: