Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بیرت دەکەم

هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو

دیکلەمە f.p


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
دەردی بێ ئەوی


نه دەکرێ بۆم لە یادی کەم نە بۆی دەمرم بە یەکجاری
نە ژین ژینە و نە مانم هیچ خودا چەن سەخته دڵداری

نە دەیبینم نە نامەی دێ نە دەستم پێی دەگا جارێ
لە ژینی بێ ئەوی جاڕز دەپێوم هەردی بێزاری

لە حاڵی بێخەبەر ماوم بڵێی بێ من چلۆن سەر کا
بە تەنیا وێنەکەی ماوە لە ئەڵبۆمم بە یادگاری

له دەردی ئینتزاری وی تەواو کەوتوومە بێحاڵی
چ تفت و تاڵە ئەم ژینەم خودا ژین بۆتە بێگاری

کە دەنگی خۆم و هەڵبەستم نەگا پێی ئەی دەبێ چ بکەم؟
چلۆنی من بلاوێنم بە هەڵبەستی ئەوینداری؟

بڵێی تینووی لەبیر مابێ و نەکا ڕۆژێ فەرامۆشم
بڵێی ڕۆژێ دەرم بێنێ لە ژینی پەستی ناباری


بڵێی گەردوون سەروبن بێ نەجاتم بێ لە ئەم حاڵە
لە ئامێزی حەزی بگرم بە تام و چێژی ڕزگاری

#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
تاڵان

لە ئەم ڕۆژەی
دەستم له سینەت وەرداوە و
سەرم ناوە بە سەرتەوە

دم و لێو و سەر و دەستم
بۆنی هەناری گرتووه


دەروجیران و هاوسێکان
گوماناوی لێم دەڕوانن
پێم وابێ هەستیان کردوە

دەڵێن تینوو بۆتە چەته
باغی کێی تاڵان کردوە؟



#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
باهۆز


بە خاوەن دەسەڵات بێژن
لە خۆبایی نەبێ ئامان

کاتێ باهۆز هاتە ئارا
هەر شتی سووک و بێ بایەخ
دەباتە عەڕشی ئاسمان


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
دیاری جوان و بە نرخی مام وسووی خۆشەویست



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from اتچ بات
دەردی بێ ئەوی

هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمە
#لانەوان_نوریاوی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
ئیشی فێرگەی تەواو کردۆ

ئەرکی زارا
لە جارانیش قورسترە

ئەمەکناسی
خاتوونی کورد نابڕێتەوە

چۆتە زیندان
وانەی مان و خۆڕاگری بڵێتەوە


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
غەریبانە



دەمی ئێوارە لە بێدەنگی شەقامێک دەگەڕێم
بە دڵی پڕ له دەوا بۆ کوڵی زامێک دەگەڕێم

گوڵی ئەم شارە هەموو لارەملن چەشنی منن
چ غەریبانه لە دووی توولەنەمامێک دەگەڕێم

کچی بێ نازی غەزەل سەر لە هەشە و غەرقی خەمە
لە نەوای بەرزی وشەی کۆنەمەقامێک دەگەڕێم

لە دەهۆی دەورووبەرم ژەهرە لە جامم دەگەڕێ
بە تەمای مەرگ و ئەجەل لێرە لە کامێک دەگەڕێم

لە بەهای مەرگی دەدەم ژینی وەها پڕ لە خەفەت
بە تەمام نۆشی بکەم بۆیە لە جامێک دەگەڕێم

نییە کەس لێرە که بێژێ چییە ئەسراری ژیان
منی تینوو به غەریبی لە وەڵامێک دەگەڕێم



#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
#دەربەدەری



پەروانە سفەت وێڵی تەباری نەزەرێکم
گوێبیستی وزەی دەنگی وتاری خەبەرێکم

تا چاوی ئەوم لێ ونە سەرگەشتەیە حاڵم
حاڵم نیە بەم حاڵەوه من دەربەدەرێکم

بێ شوێنە دڵم مەنزڵی مەعلوومی نیه خۆ
سەرگەشتە لە سۆی چاوی خوماری نەفەرێکم

سەد ڕێگه لە من دووره خودا یاری چەلەنگم
وەیلانی ئەوم وێڵی هەواڵ و ئەسەرێکم

بێ ئەو ئەوه چەن ڕۆژە خەبەرداری دڵم نیم
یەک عومرە کە گیرۆدە بە شین و چەمەرێکم

لەو شارە ڕۆحم دیلە بە خەم نوقمی عەزابه
هەر بۆیە زەمانێکە کە تینووی سەفەرێکم


تا دێتەوە ئەو دڵبەرە مەعلوومە چلۆنم
نوقمی تەمەنی تاڵم و هۆبەی کەسەرێکم


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی






🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
بەفر و چیا

لە سەر عەرزی بەرزی خودا
لە جێژوانی بەفر و چیا

دادەپۆشێ ڕوومەتی خۆر
خێڵی هەور
نەکا جێژوانی لێ تاڵ کا
نەکا بەفر شەرم بکا
و بتوێتەوە
لە کاتی ماچی چیادا


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
#ئەفسانە



دڵداری قسە و باسە لە ئەفسانە دەنووسم
هۆشم نیه بمبوورە کە شێتانە دەنووسم

ئێستا کە منی سووتە دڵی پر خەمی بێکەس
مەشقی دەمی هوشیاری لە مەیخانە دەنووسم

عومرێکه کە پێنووس شەکەتی باری ئەوینتە
نەمزانی کە ئەغیاری لە بێگانە دەنووسم

گڕکانی ئەوینت گڕی بەردایە دەروونم
ئێستا کە لە سۆنگەی گڕی ئەو ژانه دەنووسم

لەو زێدە کە شاعیر لە نەزەر سووک و چرووکە
چەن ساڵە لە تاوی دڵی دێوانە دەنووسم

ئەو جارە دەبێ لێرە لە هوشیاری حەزەر کەم
شێتانه لە مەیخانە بە پەیمانە دەنووسم

هەورێ له بەهار نایەتە گوڵزاری حەزی من
#تینووم لە گەرووی خامەوە بارانە دەنووسم

هەر چەن کە شێعر زامی دڵی چارە نەکردم
چارم نیە وەڵڵاهی لە تاوانە دەنووسم




#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
دڵم پڕ خوێنی هیجرە و جەرگە بۆ سۆ
لە تاوی تۆیه کارم بۆته ڕۆڕۆ

دەترسم ئاهی من ڕۆژێ بسووتێی
کە دەشکێنی دڵم بەم جۆرە بێهۆ


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
خۆزگە ئەوبێ

#هۆنراوه
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی

بە دەنگی به سۆزی
#محەمەد_نادری


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from mohamad.naderi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
https://www.tg-me.com/joinchat-RO_O_ekAn1zL7Pcm





هۆنراوه
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

بە دەنگی بە سۆزی هاوڕێ
#مەحمەدی_نادری



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
لە دەستی جەوری زۆری ئەم زەمانە
له سەر لێوم بزەی شادی نەبانە

کە دەیبینم لە ڕووما ژەنگی پیری
لە گەڵ ئاوێنە زۆر چەل کێشەمانە



#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/29 11:21:57
Back to Top
HTML Embed Code: