Telegram Web Link
ئافرەت


ئەگەر ڕۆژێک بووی بە ئەمیر
بووی بە پادشا
بووی بە وەزیر
بووی بە پیاوی خاوەن تەگبیر

لەبیرت بێ و
لە یاد نەکەی
لە داوێنی ژنی زانا
له فێرگەی ئافرەتی بیرمەند
دەبێ پەروەردە پیاوی ژیر


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
شاجوان (تینوو)
Auoobahmaditinoo
شاجوان


هۆنراوە و خوێندنەوه
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
منم شەیدا منم حەیران و گێژت
منم کوژراوی چاوی سوورمە ڕێژت

هەموو ئەنجن بە ئەنجن بوو دڵی من
بڕیت جەرگم بە برژانگی درێژت


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
ڕۆژگاری سەرسەری(تینوو)
Auoobahmaditinoo
ڕۆژگاری سەرسەری



تا لە دیداری جەماڵی مەهجەمینت بێبەریم
وەک گەڵای زەردم بە تاسەی تۆ لە پاییز هەڵوەریم

من کە ئەییامێک بە بوونی تۆوه سەرداریم دەکرد
لێرە ئێستا دیلی دەستی ڕۆژگاری سەرسەریم

بوومە گەپجاڕی نەیاری نالەباری نابەکار
من کە خەمباری خەزانی سەفسەتەی ناداوەریم

دەردی پیری لێرە بەربینگی بە دڵ گرتۆ ئەسەف
گەرچی بەم حاڵەش غولامی چاوی جوانی گوڵپەریم


شۆڕەسواری دەشتی عەشقم بەم هەوایەش ناگلێم
کۆڵنەدانم کرده پیشە و ئاشقی خۆڕاگریم

بێرە سەردانی منی تینووی کەمی ماتەم
زەدە
با لەبەر پێتی بڕێژم ناز و نێوی سەروەریم

ڕۆڵەکوردم لێم دەترسن چاوچنۆکانی کڵۆڵ
بەرزەفڕم و شاهەڵوی بەرزی چیاکەی ئاگریم


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Audio
دەمی پیری


هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

دەنگ #مەحمەدی_نادری



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
https://www.tg-me.com/joinchat-RO_O_ekAn1zL7Pcm
کورته ژین (تینوو)
Auoobahmaditinoo
کورتە ژین



هەر دڵێ سەدها برینی پێوەیە
پێکەنینێک سەد گرینی پێوەیە

ڕەسمی دوونی نالەباری بێ وەفا
شین و دەرد و ماتەمینی پێوەیە

تا دەمێ سەرخۆش دەبی عومرێ خەفەت
دیدە فرمێسکی حەزینی پێوەیە

تا چرۆ بی کورتە ژینێکت هەیە
گوڵ سەری هەڵدا وەرینی پێوەیە

هەر نەفەس ساتێ لە عومرت کەم دەبێ
مەرگی یاران خۆڕنینی پێوەیه

دارە پیرەی پشت چەمیوی دووره دێ
زۆر گەڵای زەردی خەمینی پێوەیە

وەک نمەی باران دەبێ ڕۆچین لە خاک
دوو دڵی ناوێ یەقینی پێوەیە

گەرچی دوا ڕۆژی تەمەن هەر مردنە
کورتە ژینیش هەر ئەوینی پێوەیە

بەو دڵەی تینووی ئەوینی خۆت بڵێ
ئەم هەوارە سەد کەمینی پێوەیە




🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




کاناڵی هۆنراوەکانی تینوو👇👇👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
چ ڕازێکی نەهێنە
ڕازی گەردوون

یەک تەمەنە
و هەزار ئەزموون

لەو ڕێبازە
سەخته دەرچوون


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
تۆ چوار وەرزی تەمەنمی



تۆ بەهار بی
دەبمە چرۆ
دەبمە گوڵزار و گوڵستان
دەبمە باران

تۆ هاوین بی
دەبمه هەوار
دەبمە خەرمان
دەبمە گەرما
دەبمه بێستان

تۆ پاییز بی
دەبمە گەڵا
دەبمه زریان
دەبمە زەردی
دەبمە خەزان


تۆ زستان بی
دەبمە سەرما
دەبمه بەفر
دەبمە کوێستان



🖊ئەیوب ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کورتە ژین

هۆنراوە و دیکلەمه
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
لە سینەی دا کە دیم جووتێ شەمامه
گوتم بۆنی دەکەم فەرمووی حەرامه

گوتم دەستێ لە سینەت با بگێڕم
گوتی لاچوو چەنێ بێ تامی مامە


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
هەر کە زانیم نازەنینم نایەوە
وێنەیێکی زووم لە تۆ گلدایەوە

هەر گوتم ڕۆژێ فەرامۆشت دەکەم
یادی تۆ هەرگیز لە دڵ نەبڕایەوە

ئەیوب ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
وەیلانە دڵ



چت داوە له دڵ تازە بە خەم کاری کراوە
وێرانەیە ڕووخاوه بە خەم بۆته کەلاوە


سینەم کە مەکۆی دڵ بە گرووگاڵی ئەوین بوو
ئەفسوونگەرێ بردی بە ئەسارت نەگەڕاوە

ئاوێنەیە دڵ بەردی خەفەت دایدەڕمێنێ
لەت لەت بووە وەک شووشە لە سەد لاوە شکاوە

پڕ خوێنه وەکوو جەرگی بڕاوم بە زەمێکت
وەیلانه له سۆی بێخەبەرێ تینی نەماوە

فرمانبەری ئیحساسە دڵی ئاشقی شەیدا
ئاشق به خەمی دڵبەرەکەی جەرگی بڕاوە

تینوو کە هەموو عومری ئەوینداری گوڵێ بوو
ڕسوایە لە سۆی لێرە بەشێت ناوی زڕاوه

هەرکەس که به دەستووری دڵی ڕێگە بپێوێ
ئاوارەیە,بێچارەیە وهەرگیز نەحەساوه



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)





🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
وەتەن ئەشقی, وەتەن ڕووگەی ئەوینی
وەتەن گیانی ,وەتەن ئیمان و ژینی

بە دەسنوێژم کە ناوی تۆ دەنووسم
وەتەن جەننەت وەتەن مێعراجی دینی


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
شێعرەکانم
پەلەوەرێکی دەستەمۆن
ئاشقێکی لانەوازی
پڕ لە ئیشن

ئێستا تەواو نەمنووسیون
باڵ دەگرن
لە سەربانی
ماڵی دڵی تۆ دەنیشن


🖊ئەیوب ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژگاری سەرسەری


هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

دیکلەمه خاتوو #دەریا_ئازەرپوور



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
پەناهم دە(تینوو)
Auoobahmaditinoo
پەناهم ده



لە سەر سینەت وەکوو دەرزی پەناهم دە
لە ماڵی دڵ بەسەربەرزی پەناهم دە

دڵم مەشکێنە بێ نازم لە دەرگاکەت
مەڵێ نابێ, بە دڵسۆزی پەناهم دە

لە مێژ ساڵە بە تامەزرۆی هەلێکی وام
گوڵم یەک شەو هەتا سۆزی پەناهم دە

خودا باڵی نەدامێ بەرزەفڕ بم بۆت
بەبێ لانم لەسەر عەرزی پەناهم دە

لە پێنج فەڕزەی عیبادەت دا دەکەم یادت
وەکوو تاعەت له بۆم فەڕزی, پەناهم دە

لق و پۆی ویشکە داری دوور له بارانم
چرۆ نادەم له بێ وەرزی پەناهم دە

منی تینوو کە زەردی جەوری ڕۆژگارم
جمەی وەرزی چرۆی سەوزی پەناهم دە


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وەیلانە دڵ


هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وەرزی تەمەن


هۆنراوە و خوێندنەوە
ئەیوب ئەحمەدی (تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
2024/09/30 22:28:38
Back to Top
HTML Embed Code: