Telegram Web Link
دیاری جوان و بە نرخی مامۆستا مستەفا ئاسوور(هونەر) لە شاری جوانی سەقز

سپاس بۆ مامۆستای دڵسۆز


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
کۆنه شەڕاب



نازێ به کەڕەم گیانە دەبەخشێ بە وجوودم
هەتوانی خەم و ژانه دەبەخشێ بە وجوودم

مەستانه لە لێوانی دەکەم بادەگوساری
پەیمانه به پەیمانه دەبخشێ بە وجوودم

چەند ساڵەیە مەشرووبی دمی, کۆنە شەڕابه
کامی ژەمی هەرمانه دەبەخشێ بە وجوودم

حەیرانە, ئەوەی تامی لە لێوانی بچێژێ
تامی جەمی جێژوانە دەبەخشێ بە وجوودم

باغی ڕەزی ئاواته چ نایابە لە ژینم
ڕازی ڕەزی ڕزوانە دەبەخشێ بە وجوودم

تامی دم و لێوی وەکوو هەنگێ دەمژم جا
ئاوی ڕەزی ئالانە دەبخشێ بە وجوودم

تینوومە بە بارانی نیگاهی کەڕمێکی
هەوری تەڕە,بارانە دەبەخشێ بە وجوودم

بوونی منی بێچارە لە ناچاریە بێ ئەو
سایەی ئەوه متمانە دەبەخشێ بە وجوودم



#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی





🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Audio
سوێند


هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


بە دەنگی #ئاوات_بۆکانی


سوێند بێ بەگڕ
بە نیشتمان
بە دوندی چڕ
بە زەردەپەڕ
بەلێوی تەڕ
بە دڵی پڕ
بە ناسۆری دڵی پڕ زام
بە لەشی سڕ

بەو هەتیوەی کە بێ نازی دایە و بابە
ماڵەکەی تۆم بۆتە کابە

دڵم پڕە لە زامی تۆ
ڕوحمەت هەبێ
کەمێک چابە

کەمێک تەمی دەردی دووریت
لەسەر ماڵی دڵم لابە


🧿تێبینی
پێم وایە ئەم شێعرەی من چەند ساڵە گوتراوە بە گۆرانی و من خۆم تازە زانیومە


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
https://www.tg-me.com/joinchat-RO_O_ekAn1zL7Pcm




گەزیزە

هۆنراوه
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو کۆکەیی)

بە دەنگی بە سۆزی هاوڕێ
#مەحمەدی_نادری



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
ئەوانەی تۆوی عیززەت دادەچێنن
لە ناو ناخی دڵی میللەت دەمێنن

ئەوانەی گەر ڕیاکاری زەمانەن
بەسەرشۆری دەژین و دڵ بەخوێنن



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@auoobahmaditinoo
🍂🍂


درەنگ هاتی خەریکم گیان دەدەم بۆت
وەکوو هەیڤێ دەبم ئاوا لە ئاسۆت


ئەوەندەت داوە ئازار بەم دڵەی من
گوناحی دڵ شکانم دێتە ئەستۆت


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
کۆنه شەڕاب(تینوو)
Auoobahmaditinoo
ڪۆنە شەڕاب


هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)





🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
شۆڕشی پێویستە تا دەسکەوتی باڵاتم هەبێ
مەملەکەت بێ چاوەکانت دەمگرێ ژانی خەبات

خائینم گەر زەڕڕەیەک عەشقت له دڵما کەم بکەم
خۆفرۆشم گەر نەدەم جەستەم وەبەر تیری بەڵات


🖊ئەیوب ئەحمەدی(تینوو)

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
لە هەرێمی زیندووکوژی
مردووپەرەست

بێعارەکان

خەروار خەروار
پارە و دۆڵار
تەرخان دەکەن
بۆ گریانی مرۆڤەکان

نانی سفرەی هەژار دەبڕن
بۆ جوانکاری منارەکان
دەیدەن بە زێڕ
بۆ بارەگای ناودارەکان
دەیدەن بە تاجە گوڵینگه
بۆ گونبەزی مەزارەکان

بزە و قاقا دەتارێنن
لە سەر لێوی هەژارەکان

بۆ کۆتەڵی مردۆکانیان
خونچە بە زام پەڕپەڕ دەکەن
تەور دەدەن لە دارەکان
وشەی شادی سەڕ دەبڕن
ماتەم دەبەن بۆ شارەکان


🖊ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
زۆنگی چاوەڕوانی


وشەی بێنازی شێعرێکی تەزیوم
لە لێوی نازەنینێک هەڵوەریوم

لە لێنووسی دڵێک کەوتوومه خوارێ
لە زۆنگی چاوەڕوانی دا چەقیوم

چەقووچۆی شۆڕەلاوی پڕ برینم
لە ئامێزی نیگای شەرمێک خزیوم

مەلی ئاشفتە حاڵی دوورە لانم
بەرەو کوێستانی مەیلت هەڵفڕیوم

گژوگیای لێڕەواری ئاگرینم
لەژێر ڕندووی تەمی دووریت ڕزیوم

کەسێرەی لانەوازی بێ پەناهیم
خەمی بێتۆیی ئەندامی تەنیوم

بە دەس نامێهرەبانێ دیل و گیرم
کە شابەرگی گوڵی عومری چنیوم

گوڵی تینووی بەهاری ویشکەساڵم
لە پێدەشتی خەزانت دا وەریوم



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🍂🍂


لە ئاسمانی نیگای تۆدا دەپشکوێ چاوی ئەستێرە
هەتا دوو چاوی تۆم دیووە بزر بوو ناوی ئەستێرە

کە چاوی نەرگیزی تۆ بوو بە ئیلهام و دنەی هەستم
پەشۆکاوی شەوی تارە, وشەی شێواوی ئەستێرە

#ئەیوب_ئەحمەدی (تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
🍂🍂


چ پێویستم به کڕنۆشی فریشتەت بوو؟ کە نەمزانی
فریشتەت بێته ئیبلیس و بکا پێم کاری شەیتانی

خوداوەندا ئەگەر ئیبلیس دنەی بابی نەدابایەم
نەبوو عومرێک عەزاب و ڕەنج نەبوو عومرێ پەشیمانی



#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
ئەیوب ئەحمەدی
Auoobahmaditinoo
زۆنگی چاوەڕوانی


هۆنراوە و خوێندنەوە

#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
هەتا دەمی گەڕانەوەت لەکن خودا دوعا دەکەم
لە سەر شەقامی مانەوەت خودا خودا خودا دەکەم

ئەگەر که بێتو بێیەوە خەنی دەبم لە خۆشی دا
لە سەر سەرت نیسێ دەبم له گەڵ هەتاو سەما دەکەم


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Forwarded from اتچ بات
ڕۆژی له دایک بوونم


بە پێی ناسنامەکەم لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا بێ ئەوەی خۆم هیچ دەسەڵاتم بێ بە زۆرەملی خستیانمە ناو ژیانی پڕ چەرمەسەری دونیاوە
بە زۆرداری تووشی ژیانیان کردم
گەرچی ژیانی مرۆڤ بە چەند بەشی مناڵی و میرمناڵی و جەحێڵی و پیری دابەش دەبێ
من بە هۆی پێبڕانی گەورەیی ماڵێ و له دەست دانی بابم
هەر لە منداڵێوە حەواڵی پیری کرام و تامێکم لە قۆناغەکانی دیکەی ژیان نەدی
ئەو 43 بەهاری عومرم تێپەڕی و هەنگاو هەنگاو بەرە و قەبران دەڕۆین و لە تەمەنمان کەم دەبێتەوە جا خودا دەزانێ
چەند بەهاری دی دەبینین و شایەدیش هیچ و کۆتای بە ژیان بێ
خۆزگەم بەوەی دڵی کەسی لێ نایەشێ و بۆ دەوروبەر و بۆ نیشتمانی کەڵکی هەیە و ژیانی له ڕێی ئینسانیەت دا تێپەڕ دەکا



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
خۆرنشین


ئەی خودا ئەو شۆخه تەرزە نازەنینەم لێنەکەی
مەرگی من پێشمەرگی ئەوبێ ئەم ئەوینەم لێنەکەی

هەی بە قوڕگیرێ ئەگەر ماڵم ئەوی تێدانەبێ
تا حەشر دادێ دڵی ئەو مەهجەمینەم لێنەکەی

بێ گڕ و تینم لە کوێستانی خەیاڵی خۆم سڕم
یاڕەبی گەڕما و گوڕی ئەو تاو و تینەم لێنەکەی

هێزی ئەژنۆ و نووری چاوم بێگومان ئەو شۆخەیە
خۆشەویستی پڕنەهێنی ڕاستەقینەم لێنەکەی

شاپەڕی باڵی خەیاڵە بۆ وشەی شێعری تەڕم
باوەڕ و ئیمان و ئەشقە ئەم یەقینەم لێنەکەی

بێ هەتاوی ڕووی له تاریکی دەژیم ئەو خۆرمه
پەرتەوی نووری شەمی ئەو خۆرنشینەم لێنەکەی

ئەو نەبێ تینوو لە کۆڵانی خەفەت گیرۆدەیە
ئەی خودا سایەی گوڵی ئەو هاونشینەم لێنەکەی



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


جەمین #نێوچاوان

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
🍃🍃


بە بادەی خەستی دڵداری عەزیزم لێرە سەرخۆشم
هەموو بادە و ڕەزی دونیا بە ماچی لێوی دەفرۆشم

مەزەی شەکراو و هەنگوینی خودا بەخشی بە لێوانی
هەتا ماچی لەبیم بەشدا تنۆکێ بادە نانۆشم


#ئەیوب_ئەحمەدی (تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
خۆرنشین (تینوو)
Auoobahmaditinoo
خۆرنشین

هۆنراوه و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Audio
ئاسمانی بێ هەسێرە

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃

لە ناخم بۆته ژان و برک و زووخاو
تەوژمی شێعری ساردی هەڵنەبەسراو

خەیاڵی پڕ برینی کۆسپی یارێ
وتارێکی نەنووسراوی نەبیسراو

کەژاوەی دارەمەیتی ئارەزوویەک
ئەوینی جوانەمەرگی قەت نەگونجاو

وشەی بێهێزو بێ پێزی خەیاڵم
کەلامی بێ وزە و هەڵبەستی سووتاو

شەوی ساردی وڵاتی بێ هەسێرە
کە ئەسرینی گەشت لێ بێتە لافاو

لە پارسەنگی تەرازووی بێ عەداڵەت
لە پشت کورسی خەیانت سیس و ژاکاو

پەتی سێدارەیە و داری له خۆیە
دەدەن بڕیار به یاسای قەت نەنووسراو


کەسیرەی سەردی زستانی بەقینە
لە ناو ژووری بە تاڵی چۆڵی ڕووخاو

هەتا #تینوو بە ناکامی نەمردۆ
وەرە ڕوحمێ بە حاڵی ئەمنی داماو

ئەگەر شەرمی حزوورت ڕێ بدا پێم
دەبم قوربان و سەرگەردی قەد و چاو




#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



دیکلەمە
#خاتوو_کەژاڵ_فەرهادی

🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
2024/09/29 23:15:26
Back to Top
HTML Embed Code: