Telegram Web Link
شەوێک پڕ بە دڵ ھاوار ئەکەم لەدوای خودا تەنھا ترینم🙂💔'
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان

١ــ نوسەر کێیە؟
٢ــشیعر چیە؟
٣ــبۆچی شت ئەنوسین؟
٤ـچۆن نوسینەکەمان بەشێوەیەکی جوان دەربکەوێت؟

ئەمرۆ ئەمەوێت باسی ئەو چەند خاڵەی سەرەوە بکەم و بە پێی تێگەیشتن و زانینینی خۆم ئەمەوێت بۆتان ڕوون بکەمەوە ،وەک مامۆستاو زانایەک قسە ناکەم تەنیا ئەمەوێت ئەوانە ڕوون بکەمەوە بۆ ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای ڕێگاکەدان .
١ــنوسەر:بریتیە لە هەست و توڕەبونی کەسێکی ئاسای و کۆمەڵە خەمەێک و کۆمەڵە ئازارێک کە ناتوانرێت بە قسەکردن دەر ببردرێن.
*نوسەر ناچارە دەست بداتە قەڵەمەکەی و لەڕێگەی نوسیەنەکانیەوە هەستاکانی و تورەبونەکانی ناخی خاڵی بکاتەوە.

٢ــشیعر یان هۆنراوە
شیعر/بریتیە لەکۆمەڵێک وشەی جوان و واتا دارو دەربریینی ناخی نوسەر.
*شیعر
ئەکرێت بە چەند جۆرێکەوە ئێمە لێرەدا باسی (هۆنراوەی ئازاد)ئەکەین ،هۆنراوەی ئازادیش پێویستی بەوەزن وقافیە نیە تەنیا کۆمڵەێک وشەی ناسک و دوور لە وشەی بازاری .
*هۆنراوە پیکدێت لە دوو بەرگ
١ــ بەرگی دەرەوە (واتا :ووشەکان)
٢ـبەرگی ناوەوە (واتا:مانای وشەکان)
**********
٣ــبۆچی شت ئەنوسین ؟
خاڵێکی زۆر گرینگ لێرەدا ئەوەیە کە ئایا بۆچی شت ئەنوسین
* ئایا بۆ ناوبانگ ؟
یاخود بۆ دەربریینی هەستەکانی ناخمان ؟
کەبۆ ناو ناوبانگ شت ئەنوسن وشت بڵاو ئەکەنەوە من پێتان ئەڵێم ئێوە هەڵەیەکی گەورە ئەکەن و ناتوانن شتی جوان بنوسن و شتی تازەتان هەبێت .
**،*******،*******،
٤ــچۆن نوسیەنەکانمان بە شێوەیەکی جوان دەربکەوێت ؟
*وەک باسم کرد ئەبێت ئەو نوسینەی کە ئەی نوسی هەست و ناخی تۆی نوسەر بێت کە لە ڕێگەی قەڵەمەکەتەوە ئەینوسی ،ئەوە خاڵێکیان بوو خاڵێکی تر ئەوەیە هەرکاتێک کە شتێک ئەنوسی ئەبێ دوربێت لە وشەی بازاڕی ئەبێت ووشەکان ووشەی ئەدەبی بن.
*پێداچونەوەو دەستکاری کردن و گۆڕینی چەند وشەیەک دوای نوسینی هۆنراوەکەت .
*خاڵێکی تریان جوان بەکار هینانی جیناوەکان (جێناوە لکاوەکان،جێناوە سەربەخۆکان ......هتد) تۆزێک هەستیارن لە نوسیەنەکاندا بەکارهینانی جێناوەکان و ئەبێت بە وریایەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەیت چونکە هەندیک جار زیاد بەکار هێنانی جێناوەکان وا لە نوسینەکەت ئەکات هێزەکەی خۆی لەدەست بدات کە زۆر وریا نەبیت
*لەکاتی نوسینیدا نابێت نوسەر بە شێوەیەکی هەڕەمەکی شت بنوسێت ،یانی نوسین ئەبێت سەرەتاو ناوەراست و کۆتایی هەبێت ،بۆئەوەی کاتێ خوێنەرێک نوسیەنەکەت ئەخوێنێتەوە بێزار نەبێت و هەر لە سەرەتای نوسینەکاتدا بزانێ نوسیەنەکەت باس لە چی دەکات و تەعبیر لە چی ئەکات ،وەک باسم کرد سەرەتاو ناوەراست وکۆتایی وەک نوسینی ڕۆمانەکان وابێت کاتێ خوێنەر رۆمانیک ئەخوێنێتەوە حەز ئەکات بزانێ باسی چی ئەکات و ئەگات بە چ ئامانجێک و کۆتاییەکەی چیە .
*نمونە
ڕێبواری ون بوو

من ڕێبوارێکی ونبوو بووم!!
خۆشم نەم ئەزانی من کێم؟
بەڵام
ئەمزانی کوڕی ئەم نیشتیمانەی ئێوەم !!
من ئەو کەسەبووم کە خودا نەفرەتی لێکردبووم خۆمم ونکردبوو نەم ئەزانی کە مـــــــــــن کێم؟
وەک بول بول گۆرانیم ئەوت و وەک پەوپولە ئەفڕیم و باخچەکانم ئەکرد
بەڵام هەست ئەکەم بەبینینی
تۆ
خۆمم دۆزیوەتەوەو ئەزانم
کە کێم !
تۆش بە شیلەی خۆشەویستیت تینوێتی ئەم (هەنگە) ڕێبوارە بشکێنە !!!!!!
منیش بە دەنگێکی بەرز هاوار ئەکەم و
بە هەموویان ئەڵێم

من هەنگم هەنـــــــگ
****،،،،،******،،،،***،،،***،،،،***،،،***،،،*
*ئەم خاڵەیان زۆر گرینگە ئەبێت کاتێک شتێک ئەنوسی و خوێنەر ئەیخوێنێتەوە دنیایەکی خەیاڵاوی و فلیمێک لە خەیاڵی خوێنەردا دروست بکات .
*نوسەر دوور بێت لە شتی کۆپیکراو دزینی ئیلهام و دانانی وشەی جیاواز ئیلهامی هۆنراوەیەکی تردا .
*خاڵیکی تریش ئەوەیە نابێت زۆری لەخۆی بکات و شت بنوسێت و بڵێت من زۆر دەمێکە هیچ شتێکم نەنوسیوە بەڵکو ئەبێت هەستەکانت یاخود ئەو ناحەقیانەی کە ئەیان بینی بیکەی بە هۆنراوەو ئەبێت شاعیری گەلەکەت بیت و بزانی لەکاتی خۆیدا هەڵوێستت هەبێت و بزانی چ کاتێک شت ئەنوسی.
*پێویستە هەندیک شت لەسەر (ڕەوان بێژی )یاخود (بلاغە)ی کوردی بزانی و بزانی و هەندێک زانیاری هەیە ئەبێت بیان زانیت.
*خاڵیکی گرینگە بیرمە جارێک مامۆستای عرەبی دەرسی ئەدەب بوو قسەیەکی کرد هەموومان پێکەنین و ووتی:شاعیر بۆ ئەوەی هۆنراوەکەی جوان بێت و هێزێکی زۆری هەبێت (پێویستە درۆی گەورە لە هۆنراوەکەیدا بکات )
*نمونە/شێرکۆ بێکەس لەهۆنراوەیەکیدا ئەڵێت :(پارچەیەک لە هەوری پەمەیی تەنکت بۆ ئەکڕم ،لای باران ئەی دوورم). *هەندێک لە شاعیرەکان ڕێگەیەکی تر بەکار دێنن ئەویش(کفر )کردنە لە هۆنراوەکەیاندا بەڵام من ئەو ڕێگەیە زەربی سفر ئەکەم و بە ڕێگەیەکی گونجاوی نازانم .
تیبینیەکی گرینگ
پێویستە لە سەرەتای نوسینتدا بەشێوەیەکی شاراوە شت بنوسی و شت بەناوی خۆتەوە بڵاو نەکەیتەوە چونکە هەموومان ئەزانین کە میلەتی کورد میلەتێکی روخێنەرو رەخنەی نابەجێ ئەگرێت و نوسیەنەکە جوانیش بێت بۆ
هاوڕێکەتی بخوێنیتەوە ئەڵێ شتێکی مناڵانەیە بۆیە من پێم باش (ماسکێک)لە روخساری خۆتان بکەن و وا باشە نەزانن کە کێن ،یانی لە جیاتی ناوی خۆتان لەژێر نوسینەکەدا بنوسن (نازناوەکەتان)بنوسن وەک چۆن من ماسکێک لە روخسارمایەو لە جیاتی ناوی خۆم (بێناز کۆچەری) ئەنوسم لە ژێر نوسینەکانمدا بۆ ئەوەی نوسینەکە هەتیو بێ دایک و باوک نەبێت وخاوەنەکەی دیار بێت ،وە بۆیە ئەمەوێت ئێستا خۆم بناسێنم و پاش ٣ ساڵ لە نوسین ماسکەکەم لا بدەم و خۆم بناسێنم
ناو:محمد پیرۆت عبدللە
شوێن:حاجیاوا
تەمەن: 23
قۆناغی خوێندن:پەیمانگای هەیبەت سوڵاتان کۆیە بەشی (پەرستاری فریاکەوتن)

لەکۆتایدا ئەڵێم داوای لێبووردن ئەکەم و لە هەر هەڵەو کەم وکوڕیەک بمبوورن و ڕونکردنەوەکەی من وەک مامۆستایەکی ئەدەب نەم کردوە تەنیا وەکو ئەوەندەی خۆم لێی ئەزانم قسەم دەربارەی کردوە بۆ هەر ڕەخنەو پێشنیارێک و قسەیەک مەسج بنێرن و لەخزمەت هەموو لایەکم .
ئازرو قسە نەوتراوەکانی ناختان بنوسنەوە🤚
برای بچوکتان (بێناز کۆچەری)
https://www.facebook.com/mahamad.taqana.33
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پارەې ملۈانګەېـــــە ګی سادەشــــم نەبۇۈ بۆت بګڕم ببۈرە

🥀💔
‎ئەمەوێ بەو خەڵکانە بڵێم کە پێم ئەڵێن بۆ خەمباری و بۆچی وای،تۆ ئاگاداری لە ژیانی من؟ژیانی من ژیاوی؟تەنیا یەک جاریش هەستت بەوە کردوە کەهەستی پێ ئەکەم؟ئەوشتانەی بەسەر مندا رویداوە بەسەر تۆشدارویداوە؟ هەستت بو وشەیە کردوە"لە هەمووشتێک ماندوم"؟هیچ کات ئەوەت تاقی کردوەتەوە کەسێک پێت بڵێ تۆ ئاوای و ئاوای و ئاوای لەکاتێکدا خۆت زوڵم لێکراوی ئەو نازانێ تۆ چەند ئازارەکانت چارەسەر کردوە؟ئەو هەستەت تاقی کردوەتەوە کە زۆر دڵخۆش بی بفری لەخۆشیا بەڵام لەسانیەو دەقەیەکدا قسەیەک لەنزیکترین کەس و هاوڕێکانتا ئەبیستی بێتاقەت و دڵ تەنگت ئەکەن؟تاقیتکردوەتەوە هەموو ڕۆژێک ئازار بخۆیت پێش ئەوەی بخەوی؟تاقیتکردوەتەوە خۆت دڵخۆش دەرخەی کەچی لەناخەوە روخاوی؟هەرگیز وات بەسەر هاتوە بڵێی ژیان جوانە و خۆشە دڵ خۆشم بەڵام لەناخەوە روخاوی ،ئەتەوێ بگری ،وات بەسەر هاتوە؟ بێگومان،نەخێر بۆ ھەموو ئەو شتانە کەواتە دەمت داخە !

🙃🥀💔

HᏋᏉᏗ
تۆ ئەڱەړ بە بۆنۍ خۅێن هێلنج دەدەیت لێړە بړۆ
من بړینەګانۍ خۆم خۆشدەۅێت..):

#HᏋᏉᏗ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یارو هاوسەرم نەخواست
چونکە جەنجاڵ بوو سەرم
تۆ بویت بە دایک و من بەو هەموو پیریەمەوە هێشتا کوڕم
تۆ جگەر گۆشەکەت لە شیر بڕیەوە و
منی بێچارەش هێشتا ئەو عاشقە جگەر خوێنیەم
🥀💔

#HᏋᏉᏗ
لەبەر چاومە شەوێک بەم هەموو بێتاقەتیو دڵ شکاوی و خەمباریەوە ئەخەوم ٫ بەیانی سەعات حەوت دایکم بانگم ئەکات هێڤە
هێڤە
هێڤە
هێڤە کوڕم هەڵسە درەنگە
ئێیـ دایکی داماوم بەداخم کە ئەمجارە ناڵێم "باشە دایکە پێنج دەقەی تر"
دایکم بێزار ئەبێ ئەونەی بانگم کات و هەڵنەستم
بەباوکم ئەڵێ ئادەی پیاوەکە ئەو کوڕە هەڵسێنە درەنگە
باوکم دێت باتانیەکە لائەبات
دوو سێ جار ڕامئەوەشێنێت و بانگم ئەکات هیچ دەنگێک نابیستێ
بەجدی شپرزە ئەبن ٫ خوشکەکەم و براکانم هەڵەسن بەدەنگی دایکم
هاواری باوکم خەڵکی گەڕەک خەبەر ئەکاتەوە
هەڵمەگرن ئەمخەنە سەیارەیەکەوە
ئەمبەن بۆ خەستەخانە ٫ ئەمجارەش بەداخم کە ناتوانم بڵێم "بوەستن ئیتر منێک نەماوم"
کاتێک ئەگەینە نەخۆشخانە دکتۆر دێت
دوای تۆزێک لە وردبینیو گەڕان ڕوو ئەکاتە باوکم و پێی ئەڵێت
خۆتان خۆش

بەجدی ئەوەی نیگەرانم ئەکات ئەمەیە هەر زوو منیش لەبیرەکرێم
لەدوای خۆشم دایکێکی پرچ سپی و باوکێکی بێهێز و بێتاقەت
هچم نییە بەجێی بهێڵم
وەک هەموو جارێک ٫ بخەوە و لەبیریکە
دلم بۆ ئەۅ شەۅانەۍ ګە بەزۆړ
چاۅم دەګردەۅە تانامەت بۆ بنۅسم تەنڱ بۅۅە....

🥀💔
#HᏋᏉᏗ
بۆ هەر کەسێک ئاشقە و حەز بە تێکستی بچوک دێت ئێرە شوێنیەتی💔🥀💌
سڵاو
بەداخەوە پێتان ڕادەگەیەنم کە من نەمردووم.
ژیان بۆ من لەزەتێکی نەماوە ئیتر !
ئێوە شاد بژین.

🥀💔
#HᏋᏉᏗ
هــــەمــــوو ســــەلامـــێـــکــــ👋
هـــەمــــوو وشــــەیــــەکـــ😿
بــــریــــنـــم ئـــەکــــولــێنـــێـــتـــەوە😪
تۆ ئەتتوانی ئارەزوی ئەمشەوم بی
بەڵام نەكرا
نەتویست
چەنێك بۆ هاتنت دوعام كرد
بەڵام
منت لە لەلای چاوی دونیایەك
لەلای دڵم
تۆ منت لەلای خواش شەرمەزار كرد
بێ مەعریفەت ئەمشەو چی بەخوا بڵێم؟
خۆشەویستی بە گیرفانی بەتاڵەوە ناکرێ



ئەوە لە من وەربگرن😅💔
دەمێکە هاوار ئەکەم هیچ کەس وەڵام ناداتەوە جێگەکەی لەگەڵم بگۆڕێتەوە💔
لە دوا وتەت
کە وتت":
((هەر کەسە و ژیانی خۆی))
وەک مناڵێکی هەتیوی گرینۆک
خۆم هاتە بەر چاو
کە پێی بڵێن"
مەگری باوکت وا دێت
لە کاتێکا هەتیو نە ئەبوو
ئەوەنەش نە ئەگریـــا
ئەگەر باوکی لە ژیان بـمــایە
.
.
.
(عبد دنیای)
ٳن شاء الڵە کەسێک دێتە جێگەکەم پڕ بە دڵت بێ ئەو کەسەی لە خەونەکانت دا بوو🙂💔
هەمـوو کات مـنی لە خودا ئەویـسـت
معل اسف ئەم شـەو لە نامـەیەک دا
بەخودای سپاردم.😕💔
🥀

#HᏋᏉᏗ
بەڵــێ بە ئازارە ..
کاتێڪ ئەزانیــت
دڵی تۆ ئێستاش ئەوی خۆشەوؽــت ..
وە ئەویـــش دڵی خەریــبەیەک
داگیــری ڪردووە 😌💔
من ۈ تۆ بەګەلګ هەمۅۅ شتێګ ئەهاتین
تەنها بەګەلګۍ یەګ نا...):

#HᏋᏉᏗ
2024/09/28 17:26:10
Back to Top
HTML Embed Code: